به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی ئازاد خادم،پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێززه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئازاد خادم و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.