کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ئاریان ناریزاده‌ له‌ مه‌ریوان

ناڕوونی چاره‌نووسی ئاریان ناریزاده‌ له‌ مه‌ریوان 2

ماوه‌ی دوو مانگ به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئاریان ناریزاده‌ له‌ شاری مه‌ریوان تێپه‌ڕیوه‌ و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئاریان ناریزاده‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا ئاریان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.