کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

 ناڕوونی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ورمێ

ناڕوونی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ورمێ 1

“ئێحسان محەممەدی”، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ و لە به‌ندكراوانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” کە زیاتر لە ١٠ مانگە بە تۆمەتی “موحاربە” لە زینداندای ورمێ به‌ندكراوه‌، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

ڕۆژی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “ئێحسان محه‌ممه‌دی” تەمەن ١٦ سال، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە تۆمەتەکانی “تێکدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” و “تێكشكاندنی ئه‌مواڵی گشتی” به‌ موحاره‌به‌ تۆمه‌تبار كرا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی “ئێحسان” ته‌مه‌نی كه‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌، دۆسیه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگای كه‌یفه‌ری ١ی تاوانه‌كانی مێرمنداڵانی ورمێ كرا. “ئێحسان محەممەدی” ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠١، پاش بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەستبەسەر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه کرا. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، “ئێریک ماکوارد”، ئەندامی پارلەمانی ئورووپا، کەفاڵەتی سیاسیی ناوبراوی لە ئەستۆ گرت.