بەپیێ ڕاپۆرتهكان، لە چارەنووسی هاووڵاتییەک بە ناوی “ئازاد ڕەحمەتی” تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەر، پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خهڵكی تێكۆشهری شاری بانە، دژی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزراوە. شایانی باسه، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئازاد، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەی بانەیی بە ناوی “هوشیار شەعبانی” ناڕوونە. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.