کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی ڕۆنی جیهان

8 1 10

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ،  ٩٠ كرێكاری بێكاركراوی كارخانه‌ی ڕۆنی جیهان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ٢١ مانگه‌ كه‌ كارخانه‌ی ڕۆنی جیهان به‌هۆی كێشه‌ی دارایی داخراوه‌ و ٩٠ كرێكاری ئه‌و ناونده‌ هێشتا داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان وه‌كوو حه‌قده‌ست و سه‌نه‌وات وه‌ر نه‌گرتووه‌. پێشتر كرێكارانی ئه‌و كارخانه به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ كه‌لووپه‌له‌كانی نێو شیركه‌ت دا گرتبوو، به‌ڵام بانك ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی كارخانهه‌دا گرتووه‌ و ئێستا كرێكاران بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌.