له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی سه‌هامدارانی شیركه‌تی ئێران خودڕه‌و به‌ڕێوه چوو و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كارخانه به شیركه‌تی كڕووز ده‌ركرا. ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌هامدارانی شیركه‌ت، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لێكه‌وته‌وه و كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ی مه‌جلیس له نامه‌یه‌كدا داوای له جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كرد، ڕێگه له نووسینی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نایاسایی سه‌هامداران له سامانه‌ی تۆماركردنی شیركه‌ته‌كان بگرن. شه‌ڕ و په‌لاماری نێوان مافیاكانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شیركه‌تی ئێران خودڕه‌و له حاڵێكدایه كه ئه‌و شیركه‌ته له دوو ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام زیانی به‌ركه‌وتووه و ئێستا كرێكاران نیگه‌رانی دۆخی پیشه‌یی و داهاتووی شیركه‌تن.