کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له‌ زیندان

ناڕوونی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له‌ زیندان 1

سه‌د ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “فه‌رزاد موعه‌زه‌می”، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی‌ دادخوازانی ئێران تێپه‌ڕ بووه‌ و هێشتا چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی “فه‌رزاد موعه‌زه‌می”یان له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شه‌هریاری تاران ڕفاند. ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش و به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆرملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. “فه‌رزاد موعه‌زه‌می” پورزای “ڕه‌زا موعه‌زه‌می گوده‌رزی”یه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.