چارەنووسی چالاکێکی مه‌ده‌نی به ناوی “مه‌حموود نیروومه‌ند” كه مۆعه‌لیمی زمانی كوردی له خۆراسانی شۆمالی بووه، به دوای شه‌ش مانگ له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیهوه ناڕوون و نادیاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەحموود نیروومەند” ناسراو بە “سەرهەڵدان”، خەڵکی ناوچەی “کەلات”ی سەر بە ئۆستانی خوراسانی ڕەزەوییه و ماوەی شەش مانگە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەشهەدەوە دەسبەسەر کراوە. ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و هه‌روه‌ها “هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و تبلیغ دژی نیزام” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەسبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوە حۆجێیه‌كان، حوکمی ١٨ ساڵ زیندان بەسەردا ناوبراودا سەپاوە.
