کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونیی چارەنووسی “محەممەد ڕۆستەمی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد ڕۆستەمی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

“محەممەد ڕۆستەمی”، کرێکاری تەمەن ٣٣ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی زیاتر لە ١٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

سەرەڕای بەڵێنی پێشووتری ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری سنە بۆ ئازادیی کاتیی “محەممەد ڕۆستەمی”، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی بارمته و ئازادی كاتی ئه‌و هاوو‌ڵاتیه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن و هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و بارودۆخی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “محەممەد ڕۆستەمی” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، لە ماڵەکەی خۆی دا بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دەستبەسەر کرا.