بەهمەن محەممەدپوور، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ی پیرانشار، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ به‌سه‌ر كاتی دەستبەسەرکرانی دا، چارەنووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
بەهمەن محەممەدپوور سەرەتای مانگی گوڵانی ١٤٠٣، بۆ دووهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوێپكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕێگه نادات جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی به‌ڕێوه بچێت و چاره‌نووسی ڕوون بێته‌وه.