سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ مانگ و ٨ ڕۆژ بە سەر بێسهروشوێنبوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “مێراو“ی سهر به ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەناوی “کەیوان ڕوستەمی“، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بهوتهی بنهماڵهكهی، شەوی ١٠ی خاکەلێوەی ئهمساڵ، “کەیوان” پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵ هەتا ئێستا بێسەروشوێنە و بنەماڵەکەی سەردانی هەموو ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وهرنهگرتووه. جێگای ئاماژهیه كه ڕێكخراوهكانی مافی مروڤ پێشتر ڕاینگهیاندبوو كه ناوبراویان لەپەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.