
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، له ئاست هاتنه خواره‌وه‌ی ٧٠ له‌سه‌دیی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ناوه‌نده و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی و پێنه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌سیتان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی: حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه و گوڵانی ئه‌مساڵ نه‌دراوه به كرێكاران و له هه‌مان حاڵیش‌دا ئه‌م شیركه‌ته، به ئاستێكی به‌ربڵاودا به ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و خسووسیه‌كان قه‌رزداره. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بهروهشكردووه كه ئه‌م كارخانه‌یه “به‌ناو” ساڵانه ١٠٠ هه‌زار تۆن شه‌كر به‌رهه‌م دێنێت به‌ڵام له‌مساڵدا سه‌رجه‌م ٢٠ هه‌زار تۆنی شه‌كری زه‌رد له هه‌فت ته‌په به‌رهه‌م هێناوه كه له ماوه‌ی ١٣ تا ١٤ ڕابردوو ،به كه‌مترین ئاستی به‌رهه‌مهێنان به ئه‌ژمار دێت. هه‌روه‌ها له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌یشه‌كه‌ر و ڕاده‌ی شیرینیی نهیهكان زۆر له‌خواره‌وه بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش به شێوه‌ی جیدی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێانی شه‌كر كاریگه‌ریی داناوه.
