
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی مه‌ی، كادری ده‌رمانیی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ن پییه‌ر له برووكسێل پێته‌ختی بێلژیك ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كادری ده‌رمانیی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له ئاست هاتنه خواره‌وه‌ی بوودجه‌ی به‌شی ته‌ندرووستی و ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كه‌سانی ناشاره‌زا له جیات په‌رستارانی لێهاتوو له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه به‌هۆی لاوازبوونی ژێرخانیی ته‌ندرووستیی ئه‌م وڵاته، له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا ٥٥ هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون و پتر له ٩ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
