كرێكارانی شاره جۆراوجۆره‌كانی یونان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، له‌دژی هێرشی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر مافه‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌دژی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری “دێمۆكراسی نوێ” كه پارتێكی خۆپارێز و ده‌سته ڕاستییه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆك وه‌زیری یونان كه ئه‌ندامی پارتی “دێمۆكراسی نوێ”یه، به‌نیازه یاسایه‌كی نوێ له به‌شی كار په‌سه‌ند بكات كه ڕێگه به به‌ڕێوه‌به‌ران و كارفه‌رماكان ده‌كات كه له ڕاستای بردنه سه‌رێ سه‌عات كاری به بێ زیادكردنی حقووقه‌كان، گوشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر كرێكاران. شایانی باسه له‌م گه‌ڵاڵه نوێیه، هه‌ندێ به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێگای كرێكاران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و مانگرتن ڕه‌چاو كراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی یونانیان بۆ پێش‌گرتن به خۆپیشاندانی خه‌ڵك له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌دژی دیكتارۆی نیزامی پێشووی یونان، به توندی مه‌حكووم كردووه.