كۆمه‌ڵێك له ژنانی سوورپێستی وڵاتی پڕ‌و كه قۆربانی سیاسه‌تی “عه‌قیم كردنی زۆره‌ملی” ده‌وڵه‌تی لیبڕالی “ئالبرتۆ فۆجیمۆری” بوون، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و وڵاته له “لیما”ی پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تی “عه‌قیم كردنی زۆره‌ملی” ژنانی سوورپێستی فه‌قیر و هه‌ژاری وڵاتی پڕ‌و، لانیكه‌م پێنج ژن گیانیان له ده‌ست دا و پتر له ١٠٣١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و هێشتا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره. جێی ئاماژه‌یه كه”ئالبرتۆ فۆجیمۆری” له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوو و وه‌كوو دیكتاتۆرێك هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد. ژنانی قۆربانی سیاسه‌ته‌كانی كۆنتڕۆڵی حه‌شیمه‌ت له پڕ‌و به هه‌ڵگرتنی ئاڵای سوور وه‌كوو نیشانه‌یه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دواخرانی پڕۆسه‌ی محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی.