ژماره‌یه‌ك له وه‌رگیراوانی ئازموونی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران،ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان چوونه تاران و له ئاست بیلاته‌كلیفیی پیشه‌یی ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
ناڕازیان كه خوازیاری دامه‌زراندنیانن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ده‌ڵێین: له نزیك ٢٤ هه‌زار ئامووزشیاری نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، ٦ هه‌زار كه‌سیان نه‌یانتوانیوه له ئازموونی دامه‌زراندنی ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕدا نومره‌ی پێویست به‌ده‌ست بێنن. هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ك له‌م كه‌سانه كه زۆربه‌یان ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ن چاوه‌ڕوانی بڕیاری نوێنه‌رانی مه‌جلیس و وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشن بۆ دامه‌زراندنیان. ناڕازیان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس و ناوه‌نده ئۆستانی و شارستانییه‌كان، هێشتا وڵامێكی ڕوونیان ده‌رباره‌ی باروودۆخی پیشه‌ییان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.