ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاره‌كانی “فه‌سا”، “به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی”، “قۆم” و ” ئیلام”، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی به‌رق و فه‌رمانداری شاره‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
هاووڵاتییانی ناڕازی له شاری “فه‌سا” له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. له “به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی” دانیشتووانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی به‌رق خوازیاری پێراگه‌یشتن به كێشه‌كانیان بوون. خه‌ڵكی ناڕازی له شاری “قۆم” له ده‌ورووبه‌ری ئیداره‌ی به‌رق كۆبوونه‌وه و به نیاز بوون خۆپیشاندان كه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ڕێگرییان لێكرا. له شاری ئیلام هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خه‌ڵكی ناڕازی له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.