مۆعه‌لمانی ئامووزش و په‌روه‌رش له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی له شاره‌كانی “تاران”، “خوڕه‌م ئاباد” و “ئه‌هواز” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مۆعه‌لمانه خوازیاری جێیه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی پیشه‌یی بوون كه پێداگری له سه‌ر زیادكردنی ٨٠ له سه‌دی حقووقی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستی زانكۆكان ده‌كات. جێی ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن مۆعه‌لمانه‌وه به مه‌به‌ستی زیادكردنی حقووق و چاره‌سه‌ری دۆخی ژیانیان به‌ڕێوه‌چووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی به پاره كردنی سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رش بوون.