ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، زیندانیانی به‌ندی ژنانی گرتووخانەی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تی به گوازتنه‌وه‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوان بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی ئه‌و زیندانه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوانی ناڕازی به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م هه‌واڵه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ست ئه‌كه‌ن به ئه‌شكه‌نجه و لێدانی زیندانیانی ناڕازی. به دوای ئه‌م ڕووداوه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ندیخانه‌ی ورمێ ته‌سلیمی خواستی زیندانیان ده‌بێت و ئه‌و به‌ند كراوه به ناوی “ئاره‌زوو ڕۆحی نژاد” ده‌گڕێننه‌وه بۆ به‌ندی ژنان.