ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، له‌نگه‌ر خستنی یه‌كه‌مین كه‌شتی ته‌فرێحی له لێوارئاوه‌كانی شاری “وێنیز”ی ئیتالیا، له ماوه‌ی ١٧ مانگی ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نگرانی ژینگه و ژینگه‌پارێزانی ئیتالیای لێكه‌وته‌وه.
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌نگرانی ژینگه له سه‌ر به‌له‌مه‌كانیانه‌وه، ئاڵای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی كه‌شتییه ته‌فریحییه‌كانیان له لێوارئاوه‌كانی “وێنیز” هه‌ڵكرد و مانۆڕێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. ژینگه‌پارێزان و لایه‌نگرانی ژینگه له سه‌رۆك كۆماری ئیتالیا خوازیارن، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی كه‌شتییه ته‌فرێحییه‌كان له لێوارئاوه‌كانی شاری “ونیز”، وه‌كوو یاسا ده‌ركات.