كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی ژینگه ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له شاری “گلاسكۆ” شوێنی به‌ڕێوه‌چۆونی دانووستانه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به “كاپ ٢٦” كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی ڕێبه‌رانی جیهان به گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌قلیم ڕاگه‌یاند.
ئه‌و چالاكانه كه هه‌ر یه‌كه‌و خۆی به شێوه‌ی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی جیهان ڕازاندبوو هه‌وڵیان دا له‌و كۆبوونه‌وه بێ هێزی ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌رم بوونی زه‌وی نیشان بده‌ن. ئه‌و له حاڵێكدایه كه به پێی ڕاپۆرته‌كان هێشتا ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و حه‌ل نه‌كراوه. به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و ئیجلاسه ڕایانگه‌یاندووه كه هیواداران تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شداربووان بتوانن لانیكه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆ بكه‌ن.