ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له که‌م ئه‌ندامان له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی بودجه‌ی “پشتیوانی مه‌عیشه‌تی”، له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوه‌ی به‌رنامه و بودجه له شاری تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌ڕێوبه‌رانی ڕێكخراوه‌ی به‌رنامه و بودجه به‌ڵێنی ته‌رخان كردنی بڕێ ٣ ملیارد ڕیاڵ بۆ به‌ره‌وپێش چوونی یاسای “پشتیوانی مه‌عیشه‌تی” كه‌م ئه‌ندامانیان، دابوو به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنە هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. به وته‌ی ناڕازییان، كه‌م ئه‌ندامان خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واو و كه‌مالی یاسای پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامانن.