ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له جووتیاران و خه‌ڵكی ئاوایی “په‌رلووك” له ناڕه‌زایه‌تی به دواخستنی پڕوژه‌ی ڕێ گه‌ی ئاسنی سنه- هه‌مه‌دان و داخستنی ڕێگه و بانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ١٥ ساڵه پڕوژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی سنه- هه‌مه‌دان ده‌ستی به كار كردووه كه به هۆیه‌وه ٢٢ ڕێگه‌ی هاتووچۆی جووتیاران داخراوه به بێ ئه‌وه‌ی پردێكیان بۆ ساز كرابێت. به وته‌ی ناڕازیان ئه‌گه‌ر ئه‌م هێڵه ئاسنییه ته‌واو بێت هیچ ڕێگه‌یه‌كیان بۆ هاتووچۆ نامنێت.