ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی ڕێگه‌ی ئاسنی شاره‌كانی ئێران له ئاست دۆخی خراپی كار و كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه به دۆخێك كه له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه بۆ كرێكاران دیاری كراوه ناڕازین و خوازیاری چاودێری شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسن له سه‌ر شێوه‌ی كاری په‌یمانكاره‌كان بوون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیان و دۆزینه‌وه‌ی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه، په‌یمانكاری ئه‌و به‌شه هه‌ڕه‌شه‌ی له كار ده‌ركردنی كرێكارانی ناڕازی كردووه .