کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕۆژمزدی پترۆشیمی ئیلام

اعتراض کارگران پتروشیمی چوار در ایلام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردان،كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ڕۆژمزدی “چه‌وار”ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ حقووقی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه‌ و  گوڵانی ئه‌مساڵ هێشتا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ مانگدا‌ ته‌نیا ١٥ ڕۆژی كاریان هه‌یه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان نیوه‌ی كرێكارانی ته‌واو وه‌خته‌. كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ خوازیارن حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕۆژمزد به‌ شوێن ته‌واو بوونی هه‌مان ڕۆژی كاری په‌رداخت بكرێت.