كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت له تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم و له شاری ئه‌هواز له به‌رانبه‌ر سیتادی ناوه‌ندی ناوچه نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی و پێرسۆنێلی نه‌وت له تاران و ئه‌هواز جه‌ختییان له داكۆكی داخوازییه ههمیشهیهكانیان كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.