كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پۆمپه‌كانی گازی “سی.ان.جی” شاری ورمێ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش كه دراوه به پێی یاسای كار نه‌بووه. كرێكارانی “سی.ان.جی” ڕۆژانه لانیكه‌م ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن و حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان ته‌نیا یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كرێكارانی ئه‌و پۆمپانه پشوودانیان نییه و ڕۆژانی تهعتیلیش له‌سه‌ر كارن و مانگانه ٧٠ ساعه‌ت ئیزافه كارییان هه‌یه. به وته‌ی كرێكاران، شاره‌دار هیچ سه‌ره‌نجێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه و ده‌رگای پۆمپه‌كانی به‌سه‌ریاندا داخستووه.