كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری سه‌راوان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری سه‌راوان ماوه‌ی پێنج مانگه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داریش ته‌واوی بوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان وه‌ك بیانوو به‌كار دێنن و ده‌ڵێن: به دوای ته‌واو بوونی گرێبه‌سبته‌كانتان كه تا كۆتایی مانگی گه‌لاوێژ بووه ئه‌دی شاره‌داری هیچ ئه‌ركێكی له ئاست كرێكاران له سه‌ر شان نییه، به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و گه‌ر شاره‌داری په‌رداختی نه‌كات، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.