ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشتێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌یمانكاریی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی پرۆتۆكۆله ته‌ندرووستییه‌كانی كۆرۆنا له شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و كه‌وتنه ژێر مه‌ترسیی گیانی كرێكاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانكاریی نه‌وت له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: “به‌خشنامه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا له شیركه‌ته‌كانی نه‌وتدا به‌ڕێوه‌ناچێت. كرێكاران له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیك له‌یه‌كدا خه‌ریكی كارن و زۆربه‌ی شیركه‌ته‌كان كاری شیفتی بۆ كرێكاران به ڕه‌سمی ناناسن”. شایانی باسه، یه‌كێك له خواسته‌كانی كرێكارانی ناڕازی، چاوه‌دێری كردنی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌سه‌ر كرده‌وه‌ی په‌یمانكاران دایه و له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: “وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌رپرسان پێویسته به‌سه‌ر گشت كرده‌وه‌ی په‌یمانكاراندا چاوه‌دێری بكه‌ن و بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌خشنامه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا، بیانخه‌نه ژێر گوشاره‌وه”.