كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی “سی. ان. جی” فه‌نی حیرفه‌یی ئه‌هواز، هاوڕێ له‌گه‌ڵ له بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكارانی وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی ئه‌هواز سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و به‌رده‌وام له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێده‌كرێت. شایانی باسه كه كرێكارانی ناڕازی ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش سكاڵای خۆیان بردبووه شیركه‌تی گوازتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتبوو.