كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی پیشوای وه‌رامین، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٧ی مانگی گلاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قدست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پتر له ٤ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه و به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده به هۆی وه‌رنه‌گرتنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، له باروودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: ئیداره‌ی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی ئیران وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نییه و كرێكاران سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، كێشه و گرفتی زۆریان هه‌یه، له‌وانه به‌ستنی قه‌راردادی كاتی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییه.