ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناحیه‌ی ٣ی ناوچه‌ی ٢٠ی شاره‌داریی تاران له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی باروودۆخی كاره‌كه‌یان بوون له لایه‌ن شاره‌داریی تارانه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیك به ٦٠ كرێكاری به‌شی فه‌زای سه‌وزی ناحیه‌ی سێی تاران به پێشینه‌ی كاریی باڵای ١٥ ساڵه‌وه، بێجگه‌له دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیان، هێستا جێژنانه و سه‌نه‌واته‌كانیشیان پێنه‌دراوه. ئه‌وان هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌رپرسانی شار، كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی له‌وانه ماسك و ده‌ستكێش نانێنه ئیختیار كرێكارانه‌وه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له دوای ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزه‌وه، به‌رده‌وام له ئاست شاردا خه‌ریكی كار بوون.