كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها به‌ڵێن شکێنییەکانی به‌رپرسانی ڕژیم، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ ڕایانگه‌یاند: له نێوان به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م كارخانه‌یه ناته‌بای هه‌یه. له‌م دوایانه‌ش جێگری بۆژانه‌وه و مه‌نابعی ئینسانی ڕێكخراوی ڕێگه و گوازتنه‌وه‌ی جاده‌یی، به‌ڵێنی كڕینی ٥٠ ده‌زگای نوێی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته دابوو، به‌ڵام به وته‌ی كرێكارن تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه له لایه‌ن به‌پرسانه‌وه جێبه‌جی نه‌كراوه.