كرێكارانی شیشه‌ی “كاوه فلووتی” ساوه، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كاری ئه‌و شاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه ماوه‌ی ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و خوازیاری په‌رداختی ٤ له سدی مه‌زایای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها به‌هره‌مه‌ند بوون له مه‌زایای خانه‌نشیكراوی پێش وه‌خت بوون. جێی ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ماوه‌ی ٢٠ ساڵه پێشینه‌ی په‌رداختی بیمه‌یان هه‌یه و ته‌واوی شه‌رت و مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینییان هه‌یه. به وته‌ی كرێكاران خاوه‌نكار هیچ هه‌نگاوێكی بۆ خانه‌نشینكردنیان هه‌ڵ نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت له كار بێكاری كردوون.