كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئێران مایه“ی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست بهكاركردنهوهی ئه‌و كارخانه‌یه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٤٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئێران مایه“ی ته‌ورێز له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه ده‌ركراون له حاڵێكدا پێشتر پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه به دوای ٣ بۆ ٤ مانگ ئه‌و ناوه‌نده سه‌ر لە نوێ ده‌ست به‌كار ده‌كاته‌وه و ده‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به‌ڵام له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ١١٠ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ش له كار بێكار كران. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده پتر له ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و نزیك كاتی خانه‌نشین بوونن كه چی له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه بێكار كراون.