ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وت و گازی ماهشه‌هر هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خووزستان، به‌هۆی ناڵه‌باری دۆخی كاری و بوونی جیاوازی له حه‌قده‌ست و گرێبه‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و ژیانی خۆیان بوون و داوای بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته كردووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای گرانیه‌كی بێ وێنه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیان و مادده خۆراكیه‌كان به‌ڵام حه‌قده‌ستی به‌شێكی به‌رچاو له كرێكاران هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد نه‌كراوه.