کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایه‌عی به‌رق له‌ تاران

اعتراض نیروهای شرکتی برق در تهران1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵان، كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایه‌عی به‌رقی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی وزه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، ٢١هه‌زار كه‌س له‌ سه‌نایه‌عی به‌رق كار ده‌كه‌ن، ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ كه‌ بیلاته‌كلیفن و حقووقه‌كانیان له‌ ئاست هاوكارانی دیكه‌یان لهم‌ وه‌زاره‌ته‌ زۆر كه‌متره‌. هه‌ر به‌ وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ شیركه‌تی گوازتنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ژێرمه‌جموعه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ نه‌ماوه‌ و سپاردراوه‌ به‌ شیركه‌تێكی خسووسی سه‌ر به‌ سپای پاسداران كه‌ نایه‌وێت خواستی گۆڕانی باروودۆخی پێشه‌یی كرێكاران جێبه‌جی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌كوو خۆی بمێنێته‌وه‌.