ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ٩٢ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی ڕوانسەر، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو ده‌ربڕی.
كرێكاران له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: “ئێمە کرێکارانی شارەوانی ڕوانسەر لە بارودۆخێکی زۆر نالەبار دەژین و سەرەڕای ئەوەی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه، ماوەی ٦ مانگە هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە و بەردەوام ناچارین بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان لە خزم و کەس و کار قەزر بکەین و تەنانەت دوکاندارەکانیش کەل و پەلمان بە قەرز پێ نادەن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
