كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “مه‌نجیل”ی سه‌ر به ئۆستانی گیلان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوون و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، له مانگی به‌فرانباری پاره‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت و دوایین حه‌قده‌ست كه په‌رداخت كرابێ، حه‌قده‌ستی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاره كه شاره‌داری مانگێك له‌وه پێش به كرێكارانی داوه. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری مهنجێل هێشتا به پێی یاسای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠، حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و شاره‌داریش هیچ پلانێكی بۆ دابین كردنی نه‌گرتۆته به‌ر.