کرێکارانی گرێبەستیی شاردەداری شنۆ کە نزیک ١٠٠ کەس دەبن بەهۆی قەیرانی داهاتی شارەداری و نابەرپرسیارەتی شارەدار چوار مانگە حه‌قده‌ستیان وەنەگرتووە و لە دۆخێکی دژوار‌دا ژیان بەسەر دەبەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار مانگە نزیک ١٠٠ کەس لە کرێکارانی شارەداری شاریی شنۆ حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و هیچ کەسێکیش خۆی لێ بەبەرپرسیار نازانێ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەشی هەرە زۆری ئەو کرێکارانە خێزاندارن و له‌به‌ر گرانی و هه‌ڵاوسانێكی زۆر له وڵات و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان لە دۆخێکی دژوار‌دا ژیان بەسەر دەبەن.
