كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری شاری “سه‌ده”ی سه‌ر به ئۆستانی فارس، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، بڕیار وابوو كه شاره‌داری له ڕێگه‌ی فرۆشتنی زەوییەکەوە حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی په‌رداخت بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكاران هەموو مانگێک حه‌قده‌سته‌كانیان دوا ده‌خرێت یان نیوه‌چڵ په‌رداخت ده‌كرێت و ئەگه‌ر ته‌واوی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست له كار ئه‌كێشنه‌وه و مان دەگرن.