کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری شارستانی “وه‌یس” له‌ ئوستانی خووزستان

اعتراض کارگران خدماتی و فضای سبز شهرداری ویس

كرێكارانی شاره‌داری شارستانی “وه‌یس” له‌ ئوستانی خووزستان،رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌ڵێوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌م شاره‌ و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری درانی پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، جێژنانه‌ و پاداشی ئه‌مساڵ، هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمین ئیحتیماعی بوون.