كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری زه‌نجان ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به سپاردنی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شاره‌داریه به په‌یمانكاره‌كان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاری زه‌نجان چوار به‌شی شاری هه‌یه كه سه‌رجه‌م ١٧٠٠ كرێكاری تێدا كارده‌كه‌ن و چه‌ندین ساڵه كه بڕیاری سپارده‌كردنی به‌شێك له ئه‌ركه‌كانیان به شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان له ئارادایه و ئێستا له به‌شی چواری شاری ئه‌م شاره‌داریه ده‌ستیپێكردووه.