كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری باغستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی و نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان چه‌ندین به‌رابه‌ری كرێكاران پاره له شاره‌داری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌رده‌وام دوا ده‌خه‌ن و ئه‌گه‌ر كرێكارێك ئێعتراز بكات هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانی لێده‌كرێت. به وته‌ی كرێكاران چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.