كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “ئه‌بووحۆمه‌یزه”ی سه‌ر به ده‌شتی ئازادگان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، چه‌ندین جار سكاڵای خۆیان به گوێی به‌رپرسان گه‌یاندووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه كرێكاران چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی، له وڵامدا شاره‌داری هۆكاری نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی گه‌ڕاندۆته‌وه.