كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌دی “شه‌فاروود”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری “ڕزوانشه‌هر”، ده‌ستیان دایه كۆبوونوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی سه‌دی “شه‌فاروود”، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پاره‌وه تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. ناوبراو له به‌شێكی دیكه له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به كێشه ماڵییه‌كانی شیركه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا كارووباری ئه‌و سه‌ده به ته‌واوی ڕاگیراوه و كرێكاران له باروودۆخی بیلاتهكلیفیدان. شایانی باسه كه حه‌قی بیمه‌ی ٩٠٠ كه‌س له كرێكارانی سه‌دی “شه‌فاروود” له مانگی خاكه‌ڵێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه.