كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داری ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧٥ كرێكارای به‌شی به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌داری ئه‌هواز، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پێنج ساڵ پێشینه‌ی كاری، به هۆی ده‌ركردنی بڕیاری كه‌م كردنی به‌ره‌به‌ره‌ی پێرسۆنێل له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داریه‌وه، هه‌روه‌ها نادیاری چاره‌نووسی پیشه‌یی، له كار بێكار كراون به بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، فه‌رمانداری ئه‌هواز چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كرێكارانی ئه‌و شارهداریهی خستۆته ئه‌ستۆی شۆرای شار، به‌ڵام هیچ یه‌ك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جی كردنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه.
