ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی كارخانه‌ی سامان كاشی برووجرد، به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیار بووه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شێك له حقووقه دواكه‌وتووه‌كانی ئه‌و خانه‌نشین كراوانه په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌و كارخانه‌یه هه‌تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌و كرێكارانه كه ژماره‌یان ٣٥٠ كه‌س ده‌بن له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٣ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ئێستا نهیانتووانییوه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن.
