ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسن به نوێنه‌رایه‌تی له ته‌واوی هاوكاره‌كانیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، به كۆبوونه‌وه له تاران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران به دوای بڕیاری دادگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شیركه‌تی تراورس بۆ رێگه‌ی ئاسنی سه‌رانسه‌ری، دۆخی كاری كرێكاران وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن: به شوێن ئه‌م بڕیاره هیچ گۆ‌رانكارییه‌ك له داخوازییه‌كانی وه‌كوو حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان، هه‌روه‌ها سه‌نه‌وات و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران، ڕووی نه‌داوه. شایانی باسه كه به‌شێكی دیكه له داخوازییه‌كانی كرێكارن بریتین له، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بیمه‌كانی ته‌كمیلی و ته‌ئمیین ئیجتیماعی، بێبه‌ش نه‌كردنی كرێكارانی له حه‌قی جلوبه‌رگ و مه‌زایاكانی دیكه.