کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی تراورس

اعتراض کارگران ابنیه فنی تراورس 1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی تراورس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی گۆڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ پتر له‌ دوو مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌ و خاوه‌ن كار به‌ بیانووی نه‌بوونی نه‌قدینه‌گی حه‌قی بیمه‌ ومه‌زایای چه‌ند مانگی ڕابردووشی په‌رداخت نه‌كردووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌.